ئامارا شه‌رێ رۆژئاڤايێ مووسلێ
خه‌ندان-
به‌پێی ئاماره‌كانی پۆلیسی فیدراڵی عێراق، له‌سه‌ره‌تای ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنی به‌شی راستی موسڵ-ه‌وه تائێستا به‌هۆی بۆردومانی فرۆكه‌كانه‌وه 859چه‌كداری داعش كوژراون و ئه‌مرۆش كوژرانی دوو سه‌ركرده‌و 19چه‌كداری ئه‌و رێكخراوه راگه‌یه‌ندرا.
فه‌رمانده‌ی پۆلیسی فیدراڵی عێراق به‌خه‌ندان-ی راگه‌یاند، له‌سه‌ره‌تای ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی به‌شی راستی موسڵ-ه‌وه تائێستا 284ئۆتۆمبێل و 253ماتۆرسكێلی بۆمبرێژكراو له‌ناوبراون و 274 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه خاك كۆنترۆڵكراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌وماوه‌دا تائێستا، 859چه‌كداری داعش كوژراون 265هه‌زار خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له‌ناوچه‌ی شه‌ر گواستراونه‌ته‌وه‌و 30هه‌زار دانیشتووی ئه‌وبه‌شه‌ی شاره‌كه بۆ ماڵه‌كانیان گه‌راونه‌ته‌وه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
