شبكة لالش الاعلامية

دوو تیرۆرستان خۆ رادەستی پێشمەرگەى كرن

دوو تیرۆرستان خۆ رادەستی پێشمەرگەى كرن

 باسنيوز:

دوو چەکداری رێکخراوی تیرۆریستی داعش خۆیان رادەستی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان دەکەن.

ماڵپەڕی (کوردستان 24) لە زاری سەرچاوەیەکی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە سنووری میحوەری باشووری کەرکووک بڵاوی کردووەتەوە، کە یەکێک لەو دوو چەکدارەی داعش لەناو رێکخراوەکەیدا پلەی هەبووە.

ئەو دوو چەکدارە لە سنووری گوندی عوزێرییە دوو لە باشووری کەرکووک خۆیان رادەستی پێشمەرگە کردووە.

لە مانگی حوزەیرانی 2014 و لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانیی نوری مالیکی، دوای هەرەس هێنان و شکستی سوپای عێراق، شارۆچکەی حەویجە لە پارێزگای کەرکووک و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنبار لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعش داگیر کران.

 

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى پشكدارى د هه‌لكه‌فتا رۆژا نیشتیمانى یا ئیماراتێ دا كر

Lalish Duhok

نێچیرڤان بارزانی: جوانیا عێراقێ دهندێ دايهه‌ نیشتمانێ هەموو ‏پێكهاتەيان بت

Lalish Duhok

راپرسییەکا نوو: زۆرینەيا خەلكێ جیهانا ئەرەبی دژی داعشن

Lalish Duhok