شبكة لالش الاعلامية

بەغدا كارەبا دیالە و ناوچێن كوردستانی بۆ خۆ دبه‌ت

بەغدا كارەبا دیالە و ناوچێن كوردستانی بۆ خۆ دبه‌ت

وشه‌

سەرچاوەَكان ئاشكرای دەكەن كە كاربەدەستانی بەغدا بێ پرس كارەبای هاتوو لە ئێرانەوە بەرەو پارێزگای دیالە و ناوچە كوردستانییەكان بۆخۆیان دەبەن و بەو هۆیەوەش كارەبای پارێزگای دیالە كەم بووەتەوە و كاریگەرییەكی گەورەی لەسەر ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم كردووە.

ئازاد حەمید، سەرۆكی ئەنجوومەنی شارەوانی شارەدێی مەندەلی ناسراو بە ناوچەی كوردستانی دەرەوەی هەرێم تایبەت بۆ “وشە” ئاشكرای كرد كە ماوەی چەند رۆژێكە كارەبای سنووری مەندەلی رووی لە كەمبوونەوە كردووە و ئاتماژەی كرد كە لەم گەرمایەدا كەمبوونەوەی كارەبا گرفتی بۆ هاووڵاتییان دروست كردووە.

ئەو بەرپرسە رونی كردەوە كە ئەوەی ئێمە زانیبێتمان كە زۆرێك لە ناوچەكانی دیالە هاوشێوەی مەندەلی كارەبای كەم بووتەوە.

پێوەست بەو كێشەوە، هوشیار ئیسماعیل، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە لەسەر لیستی هاوپەیمانی كوردستان، بۆ”وشە”روونی كردەوە، ئێستە تەواوی جومگە هەستیارەكانی پارێزگای دیالە بەدەست شیعەكانەوەیە، واتە هاوپەیمانی نیشتمانی دیالە لە پارێزگار و زۆرێك لە پۆستەكانی تر، ئەوانیش بێ دەنگن لە بردنی پشكی كارەبای دیالە بۆ بەغدا، چ بۆ ئەوە بێت بەرپرسانی بەغدا رازی بكەن، چ هۆكارەكەی بۆ ئەوە بێت كە دەزانن دیالە زۆرینەی خەڵكەكەی سوننە و كوردن.

چالاكێكی مەدەنی دیاری دیالە كە لە ترسی میلشیا شیعەكان نەویست ناوی بهێنرێت بۆ “وشە” ئاماژەی دا كە پارێزگارە شیعەكەی دیالە لە حیسابی ئەوان زیاتر بەرپرسانی بەغدا لەخۆی رازی دەكات.

“وشە” بۆ ئەو پرسە پێوەندی بە موسەنا عەلی، پارێزگاری دیالە كرد و ئەویش هێندەی گوت كە هەندێكجار لە كرماشانەوە كێشەی هونەری دروست دەبێ و چاك دەكرێتەوە.

ئێستە 60 شارۆكە و شارەدێ و ئاوایی گەورە لە شێوەی شارەدێی لە پارێزگای دیالە پشتیان بە كارەبای هاتوو لە ئێرانەوە بەستوە و رۆژانە زۆرینەیان كەمتر لە 10 سعات كارەبای نیشتمانیان هەیە.

 

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سەرۆك بارزانی لگەل سەرۆكێ ئەنجومەنێ نوونەرێن عێراقێ کۆمبوو

Lalish Duhok

10گوندێن كورد نشين ل ده‌ڤه‌را سحێلا و زوومار هاتينه‌ ئاڤه‌دانكرن

Lalish Duhok

سەرۆک بارزانی ل گەل پاپایێ ڤاتیکانێ و بەرپرسێن ئیتالیا دێ کۆم بت

karwanhaji