شبكة لالش الاعلامية

كورده‌ك دمالا خۆ دا دووپشكا  خودان دكت 

كورده‌ك دمالا خۆ دا دووپشكا  خودان دكت 
باسنيوز:

لە شارۆچکەی سووری سەر بە پارێزگای ئامەد، هاووڵاتییەكی كورد لە ماڵی خۆیدا دووپشک بەخێو دەکات.

ئەڕۆڵ کەبیری تەمەن ٥٤ ساڵ، دوای کۆچی دوایی دایک و باوکی ماوەی سی ساڵە بە تاقی تەنها لە خانوویەکی گڵی یەک ژووریدا دەژی لە گەڕەکی عەلی پاشا لە شارۆچکەی سوور. ئەڕۆڵ سەرەتا ئەو دووپشکانە دەکوژێت کە زوو زوو لە ماڵەکەیدا دەبینێ، دواتر وردە وردە لەگەڵیان رادێت و دەست دەکات بە بەخێوکردنیان لە شووشەدا.

ئەڕۆڵ کەبیر ئاماژەی بەوە دا کە ماوە ماوە بۆ رەوینەوەی تەنیایی و دەردەدڵی خۆی دەیەوێت بگاتە ئەو رادەیەی لەگەڵ دووپشکەکان بکەوێتە گفتوگۆ.

ناوبراو ئاماژە بەوە دەدا کە لە دۆخی زۆر پێویستدا نەبێت لە ماڵ ناچێتە دەرەوە. دەشڵێ “ماڵەکەم پڕە لە دووپشک. ئەو دووپشکانەی دەیانگرم دەیانخەمە ناو شووشە. تەنها ئێواران بۆ نان کڕین دەچمە دەرەوە. زوو زوو لە ماڵەکەم مشک، دووپشک، مار و ژیشک دەبینرێن. ئەو رۆژە ژیشکێکی گەورە هاتبووە ژوورێ. ئەوم گرت و بردمە دەرەوە”.

ئەڕۆڵ کەبیر لە لێدوانەكەیدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی (ئەنادۆڵو)ی توركی، باسی لەوەش کرد کە مێش و مەگەز دەگرێت و دەرخواردی ئەو سێ دووپشکەی دەدات کە لە شووشەی ناون. لە کۆتاییدا گوتی “بێ هیچ ترسێک بە دەست کلکی دووپشکەکان دەگرم”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ماسیگره‌كێ چینی ماسییه‌كا گه‌له‌ك مه‌زن گرت

Lalish Duhok

مێشا هنگڤينى شانەیەکێ ل سەر فرۆكه‌يه‌كا شه‌رى دروست دكت

Lalish Duhok

لڤى گوندى يێ شوو بکت دئێته‌ ده‌رێخستن 

Lalish Duhok