ژنه‌كا میسرى ب جاره‌كێ شه‌ش زارۆك بوون
باسنيوز:
پیاوێكى جووتیار له گوندێكى پارێزگاى سووهاج له وڵاتى میسر، داواى له پارێزگار كرد، هاوكارى شه‌ش منداڵه تازه له‌دایكبووه‌كانى بكات، كه ته‌مه‌نیان كه‌متر له چوار هه‌فته‌یه‌وه، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، تواناى كڕینی شیرى بۆ شه‌ش منداڵه‌كه‌ى نه‌ماوه.
محه‌مه‌د ڕ‌ازى عه‌بدولعال (27 ساڵ)، كه جووتیاره‌وه و پێش نزیكه‌ى 4 هه‌فته، هاوسه‌ره‌كه‌ى 5 كوڕ و كچێكى به‌جارێك بوو، به‌میدیاكانى میسڕى ڕاگه‌یاندووه، سێ له منداڵه‌كانى له دۆخێكى باشدان و له نه‌خۆشخانه ده‌ركراون و ئێستا له‌ماڵى خۆیدان، به‌ڵام سێ منداڵه‌كه‌ى تر تائێستاش له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌هلى منداڵدان و به‌هۆى تێچووى چاره‌سه‌ركردن و كرێی مانه‌وه‌یان، ناچار بووه قه‌رز بكات”.
باسى له‌وه‌شكرد، كه منداڵه‌كان له ته‌نروستییه‌كى باشدان و دایكیشیان (یاسه‌مین محه‌مه‌د/ 22 ساڵ) ته‌ندروستى باشه، به‌ڵام ته‌نها كێشه‌ى كڕینی شیریان هه‌یه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه پێش دوو ساڵ منداڵێكیان بوو، دواتر به‌مه‌به‌ستى منداڵبوون، سه‌ردانى پزیشكێكیان كرد و دواى وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ر، ده‌ركه‌وت هاوسه‌ره‌كه‌ى دووگیانه، سه‌ره‌تا پزیشكه‌كه پێیوتووه سیانه‌ى ده‌بێت، دواتر گوتوویه‌تى چوار منداڵن، به‌ڵام له ڕۆژى له‌دایكبوونیان بۆیان ده‌ركه‌وت شه‌ش منداڵن.
لاى خۆیه‌وه، یاسه‌مین محه‌مه‌د، دایكی منداڵه‌كان، گوتی: “هیچ جۆره ده‌رمانێكى وزه‌به‌خشم وه‌رنه‌گرتووه و هه‌ستێكى زۆر خۆشم هه‌یه كه به‌جارێك شه‌ش منداڵم بووه، به‌ڵام كێشه‌یه‌كم هه‌یه ناوى منداڵه‌كانم لێتێ ده‌چێت”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
