ئه‌و ده‌رمانێن بۆ هێلانا جگه‌ره‌كێشانێ بكاردئێن ژ جگه‌رێ مه‌ترسیدارترن
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی تویژینه‌وه‌ی تیمێكی شاره‌زایانی كۆمه‌ڵه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی تایبه‌ت به نه‌خۆشییه‌كانی سینگ، ئه‌و ده‌رمانانه‌ی بۆ وازهێنان له جگه‌ره‌كێشان په‌نایان بۆ ده‌برێت، كاریگه‌ریه‌كانیان بۆ سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ له هی جگه‌ره‌كه مه‌ترسیدارترن.
له‌بابه‌تێكی زانستیدا سایتی روسیا توده‌ی بڵاویكردۆته‌وه، تیمی تویژه‌ران له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ گۆڤارێكی زانستی ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، “له دوایین توێژینه‌وه‌كه‌ماندا ئاشكرا بووه، ئه‌و ده‌رمانانه‌ی بۆ واز هێنان له جگه‌ره‌كێشان به‌كار ده‌هێندرێن، شوێنه‌واری مه‌ترسیدار له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ جێ ده‌هێڵن، كه دواتر ده‌بنه هۆكاری توشبوونی به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ی به نه‌خۆشیه‌كانی كۆئه‌ندامی سووڕی خوێن و كه‌شه‌نگبوونی ماسولكه‌كانی دڵ”.
تیمی پسپۆران ئاشكرا ده‌كه‌ن “زۆربه‌ی ئه‌و ده‌رمانانه‌ی بۆ وازهێنا له جگه‌ره‌كێشان درووستكراون، هه‌ڵگری رێژه‌یه‌ك مادده‌ی هۆشبه‌ر یاخۆد نیكۆتینن و، له‌هه‌ركاتێكیشدا زیاد له‌پێویست به‌كاربهێندرێت، مرۆڤ توشی كێشه‌ی مه‌ترسیداری ته‌ندروستی ده‌كات، له‌وانه‌شه هه‌ندێ جار به مردنی كه‌سه‌كه ته‌واو بێت”.
ئه‌وه‌ی جێگای ئاماژه‌یه، به‌شێكی زۆری خه‌ڵك بۆ دووركه‌وتنه‌وه له جگه‌ره‌كێشان، په‌نا بۆ ئه‌و ده‌رمانانه ده‌به‌ن كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته درووست كراون، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاگاداری مه‌ترسیه‌كانی بن، به‌شێوه‌ك له‌م چه‌ند ساڵه‌ی كۆتاییدا خه‌ڵكێكی زۆر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنیان به‌كار ده‌هێنا، به‌ڵام دواجار له توێژینه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌مه‌ریكیدا ده‌ركه‌وت، ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه جگه‌ره‌كێشیش نه‌بێت، دوای ماوه‌یه‌ك به‌كارهێنانی جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی ئه‌گه‌ر بۆ جار و باریش بێت، ئه‌وا گومانی تێدا نییه له‌داهاتوودا ده‌بێته جگه‌ره‌كێشێكی فه‌رمی و ئاڵووده‌ی توتن.
بۆیه هه‌میشه پسپۆرانی ته‌ندروستی ئامۆژگاری ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه‌سی جگه‌ره‌كێش هه‌وڵ بدات به ئیراده‌ی خۆی له جگه‌ره‌كێشان دوور بكه‌وێته‌وه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
