ماسكێ ماست چ مفايهكى دگههينته پێستى
وشه:
ماست وۆر پێكهاتەی خۆراكی تەندروستی تێدایە و سوودێكی تەواو دەگەیەنێت بە پێست، لە 100 گرام ماست، نزیكەی یەك میلیگرام زینكی هەیە، كانزای زینك ڕێگە لە هەوكردن دەگرێت و پێست توند دەكاتەوە، گەشەی خانە و شانەكان ئاسایی و بەهێز دەكات و زیپكەی ڕووخسار چارەسەر دەكات.
ماست دەوڵەمەندە بە كالیسیۆم كە زۆر گرنگە بۆ تەندروستی ئێسك، نەك هەر بۆ ئێسك، بەڵكوو یارمەتی تازەبوونەوەی پێست دەدات و ڕێگە لە وشكبوونەوەی پێست دەگرێت، جیا لەوە چەندان جۆری ڤیتامین B تێدایە وەكو B2, B5، لەگەڵ ڤیتامین B12، ئەمانە تەندروستی پێست دەپارێزن و درەوشاوەیی و گەشانەوە بە پێست دەبەخشن.
هاوكات ماست ڕێژەیەكی باشی ترشی لاكتیكی تێدایە كەبە ترشی شیر ناسراوە،یەكێكە لە پێكهاتە خۆراكییە سەرەكییەكان و دژی دروستبوونی پەڵە و چرچ و لۆچ و پیربوونە و زۆر كاریگەرە، ئەگەر ماست بەشێوەی ڕاستەوخۆ لە پێستتان بدەن، ئەوا ئەم سوودە گرنگانەتان دەست دەكەوێ.
-پێست شێدار دەكاتەوە و ڕێگە لە وشكبوونەوەی دەگرێ.
-پێستی مردوو لا دەبات و ڕەنگی پێست دەپارێزێت.
-یارمەتی لابردنی ڕەشهەڵاتنی ژێر چاوەكان دەدا.
-پێست بەهێز دەكات و ڕێگە لە دەركەوتنی پەڵە و زیپكە دەگرێ.
-هەوكردن بە هۆی كەڕوو بەیەكجاری دەوەستێنێت.
چۆنیەتیی دروست كردنی ماسكی ماست بۆ پێست بە شێوەیەكی تەندروست:
شەش یان حەت پەرەی گوڵی سروشتی و دوو كەوچك ئاوی گوڵ و كەوچكێكی چا، هەنگوین و یەك كەوچك ماست ئامادە بكەن.
دواتر پەڕەی گوڵەكان لە دەفرێك ورد بكەن و ماست و هەنگوینەكەی بەسەردا بكەن، ئنجا ئاوی گوڵی بۆ زیاد بكەن و بە جوانی تێكەڵی یەكتری بكەن. ئێستە ماسكەكە بە تەواوی ئامادەیە و لە پێستتانی بدەن و ڕێگە بدەن، بۆ ماوەی 10 خولەك لەسەر پێست بمێنێتەوە، پاشان بە ئاو بیشۆن.
پاش شۆردنی تەنیا ماست بەشێوەی ڕاستەوخۆ لە ڕووخسارتان بدەن و پێستی ڕووخساری پێ مەساج بكەن، هەفتەی دوو جار ئەم كارە دووبارە بكەنەوە، ئەوا پێست لە سووتان بەهۆی تیشكی خۆر دەپارێزێ و سووربوونەوە و دروستبوونی زیپكە بۆ هەمیشە ناهێڵێت.
سەرچاوە/ stethnews
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
