شبكة لالش الاعلامية

عوسمان بایدەمیر: مه‌ بەرگری ژ کەرکووکێ کربا، عەفرین نه‌دهاته‌ داگیركرن

عوسمان بایدەمیر: مه‌ بەرگری ژ کەرکووکێ کربا، عەفرین نه‌دهاته‌ داگیركرن
رووداو – پاریس

عوسمان بایدەمیر رایدەگەیێنێ، رەوشی هەرچوار پارچەی کوردستان بەیەکەوە گرێدراوە، ئەگەر کورد بەرگریی لە کەرکووک کردبا، ئەوا عەفرین نەدەکەوت. جەختیش لەوە دەکاتەوە تاوەکو گەلی کورد لە هەرچوار پارچەی کوردستان ئازادنەبێت، گەلانی دی لە (تورکیا، عێراق، سووریا و ئێران) ناتوانن بگەنە دیموکراسی.

عوسمان بایدەمیر، سیاسەتڤانی دیاری باکووری کوردستان و پەرلەمانتاری هەدەپە، رۆژی هەینی 30-3-2018 لە پاریس بەشداریی لە (کۆنفرانسی کورد لەدوای نەمانی داعش) کرد و گوتارێکی پێشکەشکرد. لە گوتارەکەیدا بایدەمیر باسی لە دۆخی کورد لە هەرچوارپارچەی کوردستان کرد.

بایدەمیر لە سەرەتای قسەکانیدا رایگەیاند: “داگیرکردنی کەرکووک زوڵم بوو لە گەلی کوردستان کرا، کاتێک سلپۆی، شرناخ، ناوچەی سوور و ئامەد رووخێندران، ئەگەر توانیبامان رووخاندن و خراپکردنەکە رابگرین، پێمانوایە کەرکووک تێکنەدەچوو. ئەگەر توانیبامان رێگری لە تێکچوونی رەوشی کەرکووک بکەین، عەفرین داگیرنەدەکرا و تێکنەدەچوو. ئەگەر ئێمە توانیبامان ئەوانە بپارێزین، لە مهاباد و سنە و کرماشان کچ و کوڕی کورد لەسێدارەنەدەدران، واتە رەوشی کورد لە رۆژئاوا، رۆژهەڵات، لە باکوور و باشوور بەیەکەوە گرێدراوە”.

بە ئاماژەدان بەوەی هەتا گەلی کورد لە هەرچوار پارچەی کوردستان ئازادنەبن، گەلانی دی (تورکیا، عێراق، سووریا و ئێران) ناتوانن بگەنە دیموکراسی، بایدەمیر رایگەیاند: “تێکچوونی دیموکراسی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و شەڕی نێوان مەزهەبەکان بووەتە هۆکاری ئەوەی کورد بندەست بکرێت. هەدەپە لە باکووری کوردستان حیزبێکە لەنێو ئاگربەست و پرۆسەی دانوستان دامەزراوە، پرۆسەی 2013 و 2015 لە مێژووی تورکیا و باکووری کوردستاندا هەنگاوی سیاسی هەرە گەورە و پێشکەوتنێکی گەورە بوو، بەڵام بەداخەوە ئەو پرۆسەیە تێکدرا”.

بایدەمیر باسی هۆکارەکەی کرد و گوتی: “من باش دەزانم ئەو پرۆسە بۆچی تێکچوو؟ باش دەزانم بۆچی رژێمی ئەنقەرە و ئەردۆغان دژایەتی کورد دەکەن لە هەر چوارپارچەی کوردستان، نەک لە باکوور بەڵکو لە باشوو، رۆژئاو و رۆژهەڵاتیش، ئەوان دەیەوێت ئەو بەدبەختییەی 100 ساڵی رابردوو بەرامبەر کورد کراوە، دووبارەبکرێتەوە”.

هەروەها گوتیشی: “لەگەڵ ئاکەپە و ئەردۆغان ماوەی 12 ساڵ هاوکاری و تێکەڵی هەبوو، بەڵام دوای تێکچوونی هاوکاریی و پشتیوانییەکانی لەگەڵ ئاکەپە لە ساڵی 2013 و2014 بۆئەوەی ئەردۆغان سیاسەت و بەرنامەکانی جێبەجێ بکات، بۆ هاوبەشی نوێ گەڕا، لەو کاتەدا تەنیا هاوبەش رێکخستنە کوردییەکان و هەدەپە بوون، ئەگەر لەگەڵ هەدەپە هاوبەشی نەکردبایە دەبوو لەگەڵ مەهەپە و ئەرگەنە کۆنەکان هاوپەیمانی ببەستایە، بۆئەوەی بیتوانیایە دەوڵەت و حیزبەکەی بەڕێوەببات”.

لەکاتی باسکردنی تێکچوونی پرۆسەی ئاشتیش لە ساڵی 2015 دا، بایدەمیر رایگەیاند: “ئەوکات ئەردۆغان دەستی لە پرۆسەی ئاشتی بەردا، لەگەڵ ئەرگەنە کۆنەکان و مەهەپە هاوپەیمانی دروستکرد، خواستی مەهەپە و ئەرگەنە کۆنەکان لە ئەردۆغان ئەوەبوو پرۆسەی ئاشتی هەڵبووەشێنێتەوە و لە هەر چوارپارچەی کوردستان دەست لە کورد بەربدات و لە هەر شوێنێکی ئەم جیهانە هەر بەرژەوەندییەکی کورد هەبێت دەبێت ئەردۆغان دژایەتی بکات، ئەردۆغان لەسەر ئەو هێڵە دەستی بە دووژمنایەتی کورد کرد، ئاکەپە دەستی بە دووژمنایەتی کورد کرد، شەڕیان بۆ ئەو مەبەستە دەستپێکرد”.

ئاماژەی بە سوودەکانی پرۆسەی ئاشتیش کرد و گوتی: “ئەو دوو ساڵەی کە لە تورکیا و باکووری کوردستان خوێن نەڕژا هەموو لایەنێک سوودمەندبوون، ئێمە وەکو هەدەپە بەهۆی ئەوەبوو کە توانیمان 80 کورسی پەرلەمان بەدەستبهێنین، لەبەرئەوەی ئێمە بڕوخێنن، لە سووری ئامەدەوە دەستیانپێکرد و کۆمەڵکوژیان ئەنجامدا، دواتر ئەردۆغان جاڕی ئەوەی دا کە حکومەت دروستدەکەن”.

بایدەمیر رووی دەمی کردە ئامادەبووانی کۆنفرانسەکە و پرسی: من لە ئێوە دەپرسم حیزبێکی وەک هەدەپە لە ماوەی دوو ساڵدا 12 هەزار ئەندامی دەستگیربکرێن، چوار هەزار ئەندامی لە زیندانەکان بەندبکرێن، 750 بەڕێوەبەری حیزبی ئێمە ئێستا لە زینداندان، 110 شارەداری کورد هەبوون، ئێستا لە شوێنی 93 شارەداریان قەیووم دانراون، چۆن کاربکەین؟

گوتیشی: “من بۆ خۆم 10 ساڵ سەرۆکی شارەوانی ئامەد بووم، ساڵی 2007 ئێمە و ئاکەپە رکابەری یەک بووین، ئێمە 57%ی دەنگەکانمان برد، ساڵی 2009 ئەردۆغان گوتی دەبێت ئێمە لە ئامەد بیبەینەوە، منیش پێمگوت، ئامەد قەڵای ئێمەیە ناتوانی تێیدا براوەبیت، لە ئەنجامدا ئێمە شارەوانی ئامەدمان بردەوە و رێژەی 66%ی دەنگەکانمان بەدەستهێنا، ناچار ئێستا بە زوڵم و زۆر شارەوانی ئامەد و 92 شارەوانی دیکە کەوتنە دەست ئاکەپە، ئەوە دیموکراسی نییە و هیچ کەسێک ناتوانێت بەوە بڵێت دیموکراسی”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سالیادا سه‌رهه‌لدانا شۆڕه‌شا ئەیلوولێ هه‌ڤ ده‌مه‌ لگەل ریفراندۆما سەربەخۆیا کوردستانێ

Lalish Duhok

عارف تەیفوور: ب كۆنترۆلكرنا گەیارە، شەرێ مووسلێ ئاسانتر بوو

Lalish Duhok

ئەنجوومەنێ پارێزگه‌ها كەركووكێ بریارا بلندكرنا ئالايێ كوردستانێ پەسەندكر

Lalish Duhok