دابه‌شكرنا موچێ ڤان هێزان بۆ هه‌فتيا داهاتى هاته پاشئێخستن
SNN:
سه‌رباری ئه‌وه‌ی بڕیاربوو ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه موچه‌ی مانگی دوی لیواكانی نه‌وت گازی هه‌رێم دابه‌شبكرێت، به‌ڵام موچه‌كه‌یان پێنه‌درا، به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانیش هۆكاری دابه‌شنه‌كردنی موچه به‌هۆی نه‌بونی پاره‌وه بوه، سه‌رچاوه‌یه‌كیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “یه‌كشه‌ممه یان دوشه‌ممه‌ی داهاتوو موچه وه‌رده‌گرین”.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌لیواكانی نه‌وت و گازی هه‌رێم بهSNN دراوه، “ئه‌گه‌رچی بڕیاربوو ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه موچه‌ی لیواكانی نه‌وت و گاز دابه‌شبكرێت به‌ڵام دابه‌شنه‌كرا، هۆكاره‌كه‌شی بۆ نه‌بونی پاره‌ی پێویست و ئیجرائاتی بانكه‌كان له‌هه‌ولێر ده‌گه‌ڕێته‌وه كه نه‌توانراوه موچه‌مان پێبدرێت”.
هه‌ر له‌و زانیاریانه‌ی ده‌ستكه‌وتون ئاماژه به‌وه‌كراوه، چاوه‌ڕوانده‌كرێت یه‌كشه‌ممه یان دوشه‌ممه‌ی داهاتوو موچه‌ی ئه‌و هێزه دابه‌شبكرێت، به‌ڵام وه‌كو سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌لیوای دوی نه‌وت و گازی سلێمانی وتی:”بۆئه‌وه‌ش تائێستا به‌فه‌رمی ئاگادارنه‌كراونه‌ته‌وه كه له‌و دوو ڕۆژه‌دا موچه‌مان پێ ده‌درێت یاخود نا”.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه شه‌وی ڕابردو و عه‌مید جه‌بار خدر به‌ڕێوه‌به‌ری یاسایی لیوای دوی نه‌وت و گازی سلێمانی بهSNNی ڕاگه‌یاندبوو، “لیستی موچه‌ی لیواكانی نه‌وت و گاز ئاماده‌كراوه‌و له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی پۆلیسی نه‌وت و گازی هه‌رێمه‌وه ئاگاداركراینه‌وه كه ئه‌مڕۆ 24ی 5ی 2018 موچه‌ی مانگی دومان پێده‌درێت”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
