ئەندامهكێ سەرکردایەتیا پارتی ب کۆرۆنايێ وهغهركر
رووداو دیجیتاڵ
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ئەندامێکی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆچی دواییکرد.
عەلی حوسێن، بەرپرسی پەیوەندییە نیشتمانییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، “رەمزی شەعبان، ئەندامی سەرکردایەتیی و بەرپرسی مەکتەبی دارایی پارتی دیموکراتی کوردستان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە وڵاتی تورکیا کۆچی دواییکرد.”
رەمزی شەعبان لە چلەکانی سەدەی رابردوو لە قەزای ئامێدی لەدایکبووە و خوێندنی لە ئەڵمانیا تەواوکردووە و باوکی لە شۆڕشی ئەیلوودا پێشمەرگە بووە.
دوای تەواوکردنی خوێندن لە سەرەتا هەشتاکاندا دەگەڕێتەوە بۆ کوردستان و پەیوەندیی بە بەرەی کوردستانییەوە دەکات. هەر لەو ساڵانەشدا دەبێتە بەرپرسی لقی یەکی پارتی.
بەرپرسی پەیوەندییە نیشتمانییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەشڵێت “رەمزی شەعبان بۆ کاری پێویست لەگەڵ هاوژینەکەی سەردانی تورکیایان کردبوو، هەر لەوێ تووشی کۆرۆنا بووە و دوای چەند رۆژێک مانەوە لە نەخۆشخانە، ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.”
بڕیارە رۆژی یەکشەممە 04-04-2021 تەرمەکەی بگەڕێندرێتەوە هەرێمی کوردستان و لە رێوڕەسمێکدا بەخاک بسپێردرێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
