شبكة لالش الاعلامية

لسەر رێيا دهۆك- فه‌یديێ سێ کەسان گيانێ خۆ ژ ده‌ستدان 

لسەر رێيا دهۆك- فه‌یديێ سێ کەسان گيانێ خۆ ژ ده‌ستدان 

رووداو دیجیتاڵ

بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆ لەسەر رێگەی نێوان دهۆک فایدە، سێ کەس گیانلەدەستدەدەن. لە ماوەی 48 کاژێردا ئەمە دووەمین رووداوە لەو شەقامە روودەدات، لە هەردوو رووداوەکە شەش کەس گیانیان لەدەستداوە.

ئەیوب نەسری، پەیامنێری رووداو لە دهۆک رایگەیاند: شەوی رابردوو لە نزیک گوندی بازەڵانێ لەنێوان دهۆک و فایدە ئۆتۆمبێلێکی تەکسی وەردەگەڕێت و بەهۆیەوە شۆفێر و دوو لەسەرنشینەکانی گیانلەدەستدەدەن، کاژێر 6ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەرمی ئەو سێ کەسە گەیێندرانە پزیشکی دادی دهۆک و تەنیا ناسنامەی یەکێکیان ناسراوەتەوە بەناوی (ئومێد جەبار) کە شۆفێری تەکسییەکەیە.

بە گوتەی پەیامنێری رووداو کەسوکاری شۆفێری تەکسییەکە چوونەتە پزیشکی داد، تەنیا تەرمی ئومێدیان ناسیوەتەوە، واتە پێدەچێت دوو کەسەکەی دیکە سەرنشین بووبن. ئومێد جەبار تەمەنی 23 ساڵە، ژیانی هاوژینی پێکنەهێناوە و دانیشتووی کۆمەڵگەی دۆمیزە سەر بە قەزای سێمێل.

لە ماوەی 48 کاژێری رابردوودا ئەوە دووەمین رووداوە لەسەر هەمان رێگە روودەدات. کاژێر 10:30ی شەوی شەممە ئۆتۆمبێلێکی جۆری BMW مۆدێل 1992 لەسەر رێگەی دهۆک مووسڵ نزیک بازگەی بەدریک بەهۆی خێرایی و لە کۆنترۆڵ دەرچوونی ئۆتۆمبێلەکەی خۆی بە یەکێک لە ستوونەکانی کارەبای سەر ئەو رێگەیە دەکێشێت و بەهۆی شۆرتی کارەباش ئاگر لە ئۆتۆمبێلەکە دەکەوێتەوە سێ کەس لەنێو ئۆتۆمبێلەکەدا دەسووتێن و گیان لەدەستدەدەن.

لەبارەی ئەو رووداوەوە ئازاد تەها، گوتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی پارێزگای دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندبوو، یەکێک لە سەرنشینەکان لەکاتی رووداوەکە لە ئۆتۆمبێلەکە دەرپەڕیوە و بەسەختی بریندارە و سەرنشینەکانیش بە بنەچە عەرەبن.

بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی دهۆک لە 01-01-2021 تاوەکو 30-04-2021 لە پارێزگاکە 252 رووداوی هاتووچۆ روویانداوە و بەهۆیەوە 282 کەس بریندار و 29 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ل واشنتن یادا مسته‌فا بارزانی هاته‌ كرن

Lalish Duhok

وەزارەتا شەھیدان: یەكێن ئاكنجيبوونا كەس وكارێن شەهیدێن شەرێ داعش ئامادەن

Lalish Duhok

ل ئورۆپا و ئه‌مریكا خۆنیشاندان ب دژى هێرشێن ئیرانێ ل سه‌ر هه‌رێما كوردستانێ دێ هێنه‌كرن

Lalish Duhok