شبكة لالش الاعلامية

لایه‌نێن ئیسلامى پشكدارى  یادا 5 ساڵيا جینۆسایدا ئێزدیان نه‌بوون

لایه‌نێن ئیسلامى پشكدارى  یادا 5 ساڵيا جینۆسایدا ئێزدیان نه‌بوون

K24- هه‌ولێر:

لە رێوڕه‌سمی یادی پێنج ساڵەی جینۆسایدكردنی ئێزدییەكان، كە لە شاری دھۆك بەرێوەچوو، حزبە ئیسلامییەكان بەشدارییان نەكرد، ئه‌و حزبانه‌ش هۆكاری به‌شدارینه‌كردنیان بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌، كه‌ له‌و رێوڕه‌سمه‌دا بانگهێشت نه‌كراون.

موسلیم عه‌بدوڵڵا، پەرلەمانتاری كوردستان لە فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی ده‌ڵێت: بۆیە به‌شدارییان له‌و رێوره‌سمه‌دا نه‌كرد، چونكە لەلایەن رێكخەرانی یادەكەوە داوەت نەكرابوون.

بەھەمان شێوە بزووتنەوەی ئیسلامیش كه‌ به‌شداری رێوڕه‌سمه‌كه‌ی نه‌كرد، عەبدوڵا وەرتی، وتەبێژی ئه‌و حزبه‌ رەتیدەكاتەوە ئەوان گرفتییان لەگەڵ مەڕاسیمەكەدا ھەبێت و و دووپاتی ده‌كاته‌وه‌، بۆیه‌ له‌و یاده‌ ئاماده‌ نه‌بوون، چونكه‌ بانگهێشت نه‌كرابوون.

حزبە ئیسلامییەكانی ناو پەرلەمانی كوردستان كە لە كۆمەڵی ئیسلامی و یەكگرتووی ئیسلامی پێكهاتوون، لە دانیشتنی 3ی ئەم مانگەی پەرلەمانی كوردستان بەشداربوون و دەنگیان بەو یاسایه‌ دا، كە تایبەت بوو بە ناساندنی 3 ی مانگ وەك رۆژی كۆمەڵكوژی و جینۆسایدی ئێزدییەكان، ئەمە سەرەڕای ئەوەی داوایانكرد، وشەی ( بەناو ) بۆ پێش دەوڵەتی ئیسلامی تیرۆریستی داعش زیادبكرێت، بەڵام پێشنیازەكەیان دەنگی پێویستی نەھێنا.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئێزدیێن سوریا گوندێن خۆ چۆل دكەن

Lalish Duhok

هەڤژینیا پێشوەخت دناڤ گەنجێن ئێزدیان دا بوویە دیاردە

Lalish Duhok

بنگەهێ لالش سەرەخۆشیێ ل مالباتا سێڤێ بابه‌ شێخ دکت

Lalish Duhok