شبكة لالش الاعلامية

ترامپ پشته‌ڤيا خۆ بۆ كوردان ده‌ربری

ترامپ پشته‌ڤيا خۆ بۆ كوردان ده‌ربریtrampp

K24 – هه‌ولێر:

دۆناڵد ترامپ کاندیدی پارتی کۆمارییەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا، بۆ یەکەمجارە باس لە کورد دەکات و دەڵێت سەرسامی توانای ھێزە کوردییەکانە کە رووبەڕووی چەکدارانی داعش بوونەتەوە لە عێراق و سووریا.

ترامپ ئاشکراشی دەکات، ئەگەر ببێتە سەرۆکی داھاتووی ئەمریکا، ھەوڵدەدات لەرێگای گفتوگۆ و دانووستانەوە کێشەی کورد لە تورکیا چارەسەر بکات.

ترامپ لەمیانەی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی، لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەی کورد لە باکوری کوردستان، گوتی: “من ھەواداری کوردم، بەڵام دەزانم ئەردوغان وانییە. بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیەش، ھەوڵدەدەم بەشێوەیەک لەشێوەکان ھەردووکیان کۆبکەمەوە و دانووستانیان لەگەڵ بکەم”.

ھەروەھا ترامپ باسی له‌وه‌شكرد، ئەو ھەوادارێکی گەورەی ھێزە کوردییەکانە کە رووبەڕووی داعش بوونەتەوە.

گوتیشی: ئەگەر بوومە سەرۆک، رۆڵی ئەمریکا لە بەرەنگاربوونەوەی چەکدارانی داعش، فراوانتر دەکات.

سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا گوتی: ھیوادارم پەیوەندییەکی پتەومان لەگەڵ تورکیا ھەبێت، چونکە ئەنقەرە ھاوپەیمانێکی گرنگە بۆ ئەمریکا.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سەرۆک بارزانی و ئیبراهیم کاڵن کۆمبوون

Lalish Duhok

نێچیرڤان بارزانی پێشوازی ل بالیوزێ چیکێ کر

Lalish Duhok

محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود:هه‌ڤپه‌يمان ب مه‌رجێن پێشمه‌رگه‌ى بۆ شه‌رێ مووسلێ رازى يه‌

Lalish Duhok