حکووومەتا هەرێما کوردستانێ پەیامه‌كێ به‌لاڤ دكت
وشه
بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زاینییەوە، حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بۆ هاووڵاتییان بڵاودەکاتەوە و رای دەگەیەنێت کە ساڵێکی سەختی داراییمان بەڕێ کردووە.
ئەمڕۆ شەموو حکوومەتی هەرێمی کوردستان دوایین پەیامی بۆ خەڵکی کوردستان لە ساڵی 2016 بڵاو کردەوە، ئەمەش دەقی پەیامەکەیە:
ساڵی تازه‌ی زایینی 2017، سه‌ره‌تا له خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی کوردستان، له پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کان، له هه‌موو ئه‌و نه‌به‌ردانه‌ی ئه‌مڕۆ له سه‌نگه‌ردا به‌رگری له کوردستان ده‌گه‌ن، له پێشمه‌رگه و خۆبه‌خشانی بریندار له‌گه‌ڵ هیوای زوو چاکبوونه‌وه بۆیان، ئینجا له ته‌واوی خه‌ڵکی کوردستان، عیراق و جیهان پیرۆز ده‌که‌ین، هیوادارین ساڵی تازه بۆ کوردسانییان و ته‌واوی گه‌لانی جیهان ساڵی سه‌قامگیری، ئاشتی، سه‌رکه‌وتن و کامه‌رانی، ساڵی بڕانه‌وه‌ی تیرۆر و شه‌ڕ و کۆتاییی نه‌هامه‌تییه‌کان بێت.
وێڕای سه‌رکه‌وتنه سه‌ربازی و دیپلۆماسییه‌کانی کوردستان، به‌داخه‌وه ساڵێکی دیکه‌مان به‌ڕێ کرد که له‌گه‌ڵ ئه‌و قه‌یرانه سه‌ختانه‌ی به‌رۆکی کوردستانی گرتووه، هێشتاش به سه‌دان هه‌زار ئاواره و په‌نابه‌ر به‌تایبه‌تیش خوشک و برایانی ئێزدی و مه‌سیحی و ته‌واوی پێکهاته‌کانی دیکه‌ی کوردستان له که‌مپه‌کاندا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، هیوادارین ساڵی تازه ساڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌ربه‌رزانه و سه‌رکه‌وتووانه‌ی سه‌ر ماڵ و حاڵ و زێدی ئازاد و ئاوه‌دانی خۆیان بێت.
له‌م بۆنه‌یه‌دا ئه‌وپه‌ڕی سوپاس و پێزانینی خۆمان بۆ ته‌واوی خه‌ڵکی کوردستان و به‌تایبه‌تیش بۆ پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کان، هێزه‌کانی ئاسایش و هه‌موو کارمه‌ندان و مووچه‌خۆران دووپات ده‌که‌ینه‌وه که له دژواریی دۆخه‌که تێده‌گه‌ن و به‌رگه‌ی هه‌موو سه‌ختییه‌کانیان گرتووه و ده‌گرن، هیوادارین به هه‌وڵ و کۆششی هه‌موو لایه‌ک و به ته‌بایی و یه‌کڕیزیی هه‌مووان له کوردستان، ساڵی تازه ساڵی چاره‌سه‌ری ته‌واوی کێشه و قه‌یرانه‌کان و پێشکه‌وتنی به‌رده‌وامی کوردستان بێت و دووباره هیوای ساڵێکی تازه‌ی خۆش و پشوویه‌کی ئارام بۆ هه‌مووان ده‌خوازین.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
