شبكة لالش الاعلامية

سبەی ئەنجوومەنێ وەزیران دێ کۆم بت،بودجا ٢٠١٧ێ دێ گفتوگۆ كت

سبەی ئەنجوومەنێ وەزیران دێ کۆم بت،بودجا ٢٠١٧ێ دێ گفتوگۆ كت  

هەولێر-KDP.info- 

سبەی، پێشنیوەڕۆ، ئەنجوومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و دەربارەی کۆمەڵێک تەوەرە گفتوگۆ دەکات؛ لەوانە پلانی وەزارەتی دارایی بۆ بوودجەی ئەمساڵ.

سەرۆکی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچوونی ئەنجوومەنی وەزیران، (د. نووری عوسمان) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ”بڕیارە سبەی سەعات ١١ی پێشنیوەڕۆ، ئەنجوومەنی وەزیران کۆبێتەوە و دەربارەی کۆمەڵێک تەوەرە گفتوگۆ بکات.”

سەبارەت بە تەوەرەکان (د. نووری عوسمان) گوتی: ”باس لە پلانی وەزارەتی دارایی بۆ بوودجەی ٢٠١٧ی ھەرێمی کوردستان، ڕاپۆرتی سەردانی شاندی حکوومەتی ھەرێم بۆ سوێد، دروستکردنی نەخۆشخانەیەکی تایبەت بۆ نەخۆشانی چەکی کیمیاوی، سەردانی شاندی حکوومەتی ھەرێم بۆ جۆرجیا و بەشداریکردنی لە کۆنگرەی لووتکەی جیھانیی حکوومەتەکاندا دەکرێت.”

(د. نووری عوسمان) ڕوونیشی کردەوە: ”ھەر لە کۆبوونەوەکەی سبەیدا، وەزارەتی کاروباری شەھیدان ڕاپۆرتێک دەربارەی کەمکردنەوەی خەرجییەکانی دەخاتەڕوو.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

جەنەراله‌كێ بریتانی:د ماوێ دوو سالان دا داعشه‌كا نوو ل عێراق و سووریايێ دێ سەرهلدەت

Lalish Duhok

پارتی: ژبه‌ر حزبه‌كێ پرۆسه‌یا سیاسی ناهێته‌ راوه‌ستاندن

Lalish Duhok

ژبه‌ر بوردوۆمانا فرۆکين شه‌ريێن توركیا سێ برايان ل شێلادزێ گیانێ خۆ ژ دەست دا

Lalish Duhok