شبكة لالش الاعلامية

بەرپرسه‌كى پارتی ل پرسا دلۆڤان بارزانی وه‌غه‌را داويێ كر 

بەرپرسه‌كى پارتی ل پرسا دلۆڤان بارزانی وه‌غه‌را داويێ كر 

رووداو – هەولێر

کاوە کەریم، کارگێری لقی 21ـی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەکاتی بەشداریکردن لە پرسەی دلۆڤان ئیدریس بارزانی، برای نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆچی دواییکرد.

پەیامنێری رووداو لە پیرمام رایگەیاند “کاوە کەریم ئەمڕۆ لەکاتی بەشداریکردن لە پرسەی دلۆڤان بارزانی تووشی جەڵتەی دڵ بووە و کۆچی دواییکردووە”.
ئەمڕۆ سێشەممە 3-4-2018، یەکەم رۆژی پرسەی دلۆڤان ئیدریس بارزانییە، پرسەکە لە پیرمام بە بەشداری هەزاران کەس لە چین و توێژە جیاوازەکانی باشووری کوردستان و نوێنەری حیزبە سیاسییەکان و سەرۆک و سکرتێری حیزبە سیاسییەکان بەڕێوەدەچێت.

دلۆڤان بارزانی دوێنێ دووشەممە بە جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کرد. کۆچکردوو نوێنەری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بوو بۆ كاروباری كۆمەڵایەتی. زۆر بایەخیشی بە ئەرشیفكردنی رووداوەكانی شۆڕشی كوردستان دەدا و هەمیشە لەنێو كاروباری شۆڕشدا بوو.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئيرۆ تەرمێ شەهید دکتۆر سلێمان دێ گه‌هشته‌ هەولێرێ

Lalish Duhok

“ئەمریکا ل پشته‌ڤانیکرنا هەرێما کوردستانێ دێ بەردەوام بت”

Lalish Duhok

حه‌فتیا بهێت وه‌زیرێن دارایى یێن هه‌رێما كوردستانێ و ئیراقێ دێ ل په‌ڕله‌مانى بن

Lalish Duhok