شبكة لالش الاعلامية

سەرۆك بارزانی لگەل سكرتێرێ گشتی يێ پڕۆژێ عەرەبی عێراق کۆمبوو

سەرۆك بارزانی لگەل سكرتێرێ گشتی يێ پڕۆژێ عەرەبی عێراق کۆمبوو
باسنيوز:

سەرۆک بارزانی، لە سەلاحەددین لەگەڵ سكرتێری گشتیی پڕۆژەی عەرەبیی عێراق و شاندی یاوەری كۆبوویەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 28\5\2018، سەرۆک بارزانی، لە سەلاحەددین لەگەڵ خەمیس خەنجەر، سكرتێری گشتیی پڕۆژەی عەرەبیی عێراق و شاندی یاوەری کۆبوویەوە، لەو دیدارەدا سكرتێری گشتیی پڕۆژەی عەرەبی عێراق، سوپاسی گەلی كوردستان و سەرۆك بارزانی كرد بۆ یارمەتیدان و حەواندنەوەی ئاوارە و لێقەوماوانی عێراق لە چەند ساڵی ڕابردوودا، هاوکات پێزانینی بۆ ڕۆڵ و كاریگەریی سەرۆك بارزانی لە پەنادانی ئاوارەكان هەبوو، بە هەڵوێستێكی مێژوویی ناوزەد كرد كە هەرگیز لە بیر ناكرێت.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و هەڵبژاردنەكان و پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا و هەردوولا جەختیان لە هەماهەنگی كردەوە لە گەڵالەكردنی بۆچوونەكان لەمەڕ پڕۆسەی سیاسی و بەرنامەی حكوومەتی داهاتوو.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

حوكمه‌تا هه‌رێمێ به‌رهه‌ڤيا خوه‌ بۆ چاره‌سه‌ركرنا بريندارێن خوه‌نيشادانێن عيراقێ دياركر

Lalish Duhok

حه‌فتيه‌كه‌ 50 په‌نابه‌رێن كورد د بێ سه‌روشوونن

Lalish Duhok

دهۆك.. 32 ملیار دینارێن گه‌نمێ جووتیاران گه‌هشتن

Lalish Duhok