شبكة لالش الاعلامية

“هەفتيا داهاتى دەنگێن پارێزگه‌ها نەینەوا دێ ئێنه‌ ھژماركرن”

“هەفتيا داهاتى دەنگێن پارێزگه‌ها نەینەوا دێ ئێنه‌ ھژماركرن”

نەینەوا-KDP.info-

بەرپرسی نووسینگەی ھەڵبژاردنەکانی پارتی لە مووسڵ ئاشکرای کرد، حەفتەی دابێ دەست بە ھەژماردنی دەنگەکانی ھەڵبژاردن لە پارێزگای نەینەوا دەکرێت و پارتی بە وردی چاودێریی پڕۆسەکە دەکات.

لەو بارەیەوە، مەناف حەسەن، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: “بە پێی بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی، سبەی ژماردنی دەنگەکانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە پارێزگای کەرکووک دەست پێ دەکات و پێشبینی دەکرێت حەفتەی دابێ لە سنووری پارێزگای نەینەوا دەست بە ھەژماردنەوەی دەنگەکان بە دەست بکرێت، چونکە ھەر پارێزگایە و بە جیا دەنگەکانی ھەژمار دەکرێتەوە، ژماردنەوەکەش تەنیا دەنگی ئەو وێستگانە دەگرێتەوە کە سکاڵایان لەسەر تۆمار کراوە.”

لە ڕۆژی ١٢ی ئایاری ڕابردوو ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوە چوو، بەڵام پاش ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان ژمارەیەکی زۆر سکاڵا لە دژی ئەنجامەکان تۆمار کران و دواجار دادگای باڵای فیدڕاڵی بڕیاری پەرلەمانی عێراقی بۆ ھەلاوێردی دەنگەکان بە دەست پەسەند کرد. بەرپرسی ھەڵبژاردنەکانی پارتی لە مووسڵ ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: “ئێمە وەک پارتی تەنیا لە سنووری مووسڵ و شنگال زیاتر لە ٢٥ سکاڵامان لەسەر بەڕێوەچوونی پڕۆسەی ھەڵبژاردنەکان تۆمار کردووە و نزیکەی ٢٦٠ وێستگەی پارێزگای نەینەوا ھەن بۆ ئەوەی بەدەست ھەژمار بکرێنەوە، ئەگەر بڕیاری دادگا وەک خۆی جێبەجێ بکرێت ئەوە پێمان وایە لە بەرژەوەندیی ئێمەدا تەواو دەبێت و پێشبینیی زیادبوونی دەنگی خۆمان دەکەین لە پارێزگای نەینەوا.”

بۆ ئەوەی کورد لە نەینەوا کۆرسیی کەمتر بەدەست بێنێت، بەبێ ھۆکارێکی یاسایی و بەھانەیەکی ئەوتۆ دەنگی ژمارەیەک سندووقی ھەڵبژاردنی ئاوارەکان ھەژمار نەکراون و بە ھەژماردنەوەیان پێشبینیی زیادبوونی کۆرسییەک لە نەینەوا بۆ پارتی دەکرێت. مەناف حەسەن دەڵێت: “بەشێک لە وێستگەی ئاوارەکان و دەنگدەرانی شنگال ھەر لە ڕۆژی ھەڵبژاردنەوە ھەژمار نەکراون و ژمارەیەکی دیکەش سکاڵامان لەسەر تۆمار کردوون، لەبەر ئەوەش ئێمە دەمانەوێ دەنگی نێو ٢٦٠ سندووق بە دەست ھەژمار بکرێتەوە، کە وێستگەکان بەشێکیان لە دھۆک و بەشێکیان لە ھەولێر و ناوچەکانی دیکەی نەینەوان.”

پەیوەست بە چۆنیەتیی پڕۆسەی ھەژماردنی دەست و چاودێریکردنی پڕۆسەکە، مەناف حەسەن ڕوونی کردەوە: “دەستەیەکی دادوەران بە پێی بڕیاری دادگا سەرپەرشتیی پڕۆسەکە دەکەن، داواش لە لایەنەکان کراوە چاودێر بنێرن بۆ چاودێریکردنی پڕۆسەی ھەژماردنەوەی دەنگەکان بەدەست، ئێمە لە ھەردوو لقی پارتی لە شنگال و مووسڵ ژمارەیەک چاودێرمان ئامادە کردووە و ھەرکات دەست بە پڕۆسەکە کرا بە وردی چاودێری دەکەین.”

پارتی دیموکراتی کوردستان بە لیستی ژمارە ١٨٤ بەشداریی لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا کرد و توانی لەسەر ئاستی عێراق وەک حزب پلەی یەکەم بەدەست بێنێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سەرۆكێ هەرێما كوردستانێ،پێشوازی ل بیرمەندی عێراقی حەسەن عەلەوی کر

Lalish Duhok

ل تۆرێـن جڤاکی پشتگیریا کوردستانێ تێ کرن

Lalish Duhok

سه‌رۆكێ بنگه‌هێ لالش: ئەڤ گاڤا سەرۆک بارزانی گاڤەکا گرنگە بۆ داهاتوویەکێ گەشتر بۆ پێکهاتەیێن کوردستانێ

Lalish Duhok