شبكة لالش الاعلامية

پەرلەمانێ کوردستانێ دێ كۆم بت  

پەرلەمانێ کوردستانێ دێ كۆم بت  
K24 – هەولێر

رۆژی سێشەممە 27/4/2021 پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ‌کومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەی کۆبوونەوەکە دەبێت.

د. ڕێواز فایق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان لە بانگهێشتنامەیەکدا بۆ ئەندامانی پەرلەمان رایگەیاند “بە پشت به‌ستن به‌حوكمی بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (18)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشتنی ژماره‌ (10)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم له‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، له‌كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌رۆی رۆژی سێشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 2021/4/27”.

دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بەرنامەی کاری راگەیاند کە بریتییە لە “خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردنی كێشه‌كانى (منداڵان و هاووڵاتییانی خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت و خانه‌واده‌كانیان، به‌ئاماده‌بوونی وه‌زیرى (كاروكاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تی)ى حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌پێی حوكمى بڕگه‌ی(یه‌كه‌م)ى مادده‌ى (66) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

كه‌ركووك.. 114 كه‌سێن دى خۆ گه‌هانده‌ ژێر ده‌سه‌لاتا هێزێن پێشمه‌رگه‌ى

Lalish Duhok

خازر.. 1288 بۆمبه‌ هاتنه‌ ژناڤبرن

Lalish Duhok

ئەنجوومەنێ وەزیران یاسايا دامەزراندنا فەرمانبەرێن گرێبەست ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى كر

Lalish Duhok