شبكة لالش الاعلامية

بۆ ئازارێن کێمتر، زۆرتر غاردانێ بكن

بۆ ئازارێن کێمتر، زۆرتر غاردانێ بكن 

رووداو-سلێمانی
ئەو  کەسانەی بەدەست ئازاری درێژخایەنەوە دەناڵێنن، دەتوانن بە زۆر جووڵان رووبەڕووی ئەو کێشەیەیان ببنەوە، توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە.

توێژینەوەیەکی نوێ کە هەینی 24ی شوبات لە جۆرناڵی زانستیی “Pain” بڵاوبووەتەوە و پۆرتاڵی فۆکسنیوز ئاماژەیپێکردووە، دەریخستووە ئەو کەسە بەتەمەنانەی زۆرتر دەجووڵێن، کەمتر دووچاری ئازاری درێژخایەن دەبن.

بەگوێرەی داتاکانی ئەنستیتۆی نیشتیمانیی ئەمریکایی بۆ کاروباری  تەندروستی، لەو وڵاتە 25 ملیۆن کەس دووچاری ئازاری درێژخایەن دەبن.

توێژەرەکان لە زانکۆی ئیندیانای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە بوون و بۆماوەی هەفتەیەک بە ئامرزای پزیشکیی تایبەت بەدواداچوونیان بۆ هەستکردن بە ئازاری 51 کەس کردووە کە تەمەنیان 60-77 ساڵان بووە.

ئەمرازەکان شرۆڤەی ئەوە دەکەن کە چۆن کۆئەندامی مێشک و دەماری مرۆڤ ئازار وەردەگریت و هەستیپیدەکات.

هەموو ئەو ئەنجامانەی ئامرازەکە دەریخستن ئاماژەیان بەوە دەکرد کە وەرزش و چالاکی جەستەیی دەبنەهۆی کەمکردنەوەی ئازار لە کەسانی بەتەمەندا.

ئەوانەی کە وەرزشی مامناوەند و توندیان کردبوو، کەمترین ئازاریان هەبوو لەنێوان بەشداران.

 

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

هێمايێ دۆلار $ ژچى هاتيه‌؟

Lalish Duhok

بەشه‌ك ژ سابوون و کرێمان دبنە ئه‌گه‌رێ نەزۆکى يا زه‌لامان 

Lalish Duhok

باشترین یاریزانێن جیهانێ هاتنە دەست نیشانکرن

Lalish Duhok