بونه‌وه‌رێن ئاسمانى ل سه‌ر ئه‌ردى هه‌ينه
K24 – هه‌ولێر:
رۆبرت بيگلۆ، دامه‌زرێنه‌رى كۆمپانياى بيگلۆ بۆ بۆشايگه‌رى رايگه‌ياند، بوونه‌وه‌ره ئاسمانييه‌كان له ئه‌سڵدا له سه‌ر زه‌وى هه‌ن.
له ميانى به‌رنامه‌ى 60 خوله‌كدا كه له كه‌ناڵى سى بى ئێس په‌خشكرا، بيگيلۆ كه هاوكات يه‌كێكه له دامه‌زرێنه‌رانى وێستگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بۆشايى ئاسمان رايگه‌ياند، بوونه‌وه ئاسمانييه‌كان له زه‌ويدا هه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتى: مليۆنان دۆلارم له توێژينه‌وه سه‌باره‌ت به ژيان له ده‌ره‌وه‌ى گۆى زه‌وى خه‌رجكردووه، به‌ڵام ئێمه پێويستمان به‌وه نييه روو له هيچ شوێنێك بكه‌ين و بوونه‌وه‌ره‌كانى بۆشايى له به‌رچاوى خه‌ڵكن له سه‌ر زه‌وى هه‌ن.
كۆمپانياى بيگلۆ، يه‌كێكه له كۆمپانياكانى سه‌ر به ئاژانسى بۆشايگه‌رى ئاسمانى ئه‌مريكا (ناسا) و بايه‌خ به توێژينه‌وه‌كانى بوارى دۆزينه‌وه‌ى ژيان له ده‌ره‌وه‌ى هه‌ساره‌ى زه‌وى ده‌دات.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
