شبكة لالش الاعلامية

حوسێن کورۆ: هه‌تا نۆكه‌ حەشدا شەعبی ل شنگالێ ئێك گرتيێن کوردێن ئێزدی رزگارنەکريه‌

حوسێن کورۆ: هه‌تا نۆكه‌ حەشدا شەعبی ل شنگالێ  ئێك گرتيێن کوردێن ئێزدی رزگارنەکريه‌
باسنيوز:
بەڕێوەبەری نووسینگەی رزگارکردنی کوردانی ئێزدییە رفێندراوەکان، ئاماژە بەوە دەدات کە حەشدی شەعبی لە دەڤەری شنگال 13 گوند و کۆمەڵگەی کوردانی ئێزدی رزگار کردووە، کەچی یەک رفێنراوی ئیزدی رزگار نەکردووە.

حوسێن کورۆ قائیدی، بەڕێوەبەری نووسینگەی رزگارکردنی کوردانی ئێزدییە رفێندراوەکان، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: “لە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی گوند و کۆمەڵگەکانی کوردانی ئێزدی لە دەڤەری شنگال لەلایەن حەشدی شەعبییەوە، تا ئەمڕۆکە یەک رفێنراوی ئێزدی لەو گوندانە رزگار نەکراوە، لەم ئۆپەراسیۆنە ھیچ رفێندراوێک ئازاد نەکراوە”.

بەڕێوەبەری نووسینگەی رزگارکردنی کوردانی ئێزدییە رفێندراوەکان، ئەوەشی خستەڕوو: “تاکو ئێستا 20 رفێندراوی ئێزدی لە مووسڵ رزگار کراون، بەڵام ھیچیان لە ئۆپەراسیۆنەکان نەبووە، بەڵکو ئەوانە خۆیان شاردوەتەوە و لە ھەندێک ماڵان بوونە، کاتێ ھێزی عێراقی گەیشتوەتە ناوچەکە خۆیان رادەستی ھێزەکان کردووە، ئێمە چاوەڕوان بووین لایەنی کەم 400 بۆ 500 لەو رفێندراوانە رزگار بکرێن، بەڵام بەداخەوە وا دەرنەکەوت”.

تاکو ئێستا زیاتر لە 3 ھەزار کوردی ئێزدی رفێندراو لە دەست رێکخراوی تیرۆریستی داعش ئازاد کراون، ھێشتا 3 ھەزار و 400 دیکە ماون.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

راگەهاندنا ئەرەبی رۆلەكێ‌ خراب دكارەساتا شنگالێ‌ دا گێرایە

Lalish Duhok

جڤاتا رۆحانيا ئێزدیان داخوازێ ژ پەکەکێ دکت شنگالێ چۆل بکت

Lalish Duhok

 چه‌ندين پێشنيار ده‌رباره‌ى لێگه‌ريانا گرتيێن ئێزدى و پاراستنا گۆڕێن بكۆم هاتنه‌ دان   

Lalish Duhok