مافێ مرۆڤی يا ھەرێمێ: ھێزێن عێراقى وهلاتيێن سڤیل ئەشکەنجە داينە
هەولێر-KDP.info-![]()
گۆتەبێژی دەستەی گشتیی مافی مرۆڤ ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، حەشدی شەعبی و ھێزە عێراقییەکان تاوانی دژی مرۆڤایەتییان لە مووسڵ ئەنجام داوە و دەشڵێت، ئەو کەسانەی بە تۆمەتی تیرۆر ڕۆژانە لە لایەن ھێزەکانی ئاسایشی ھەرێمەوە دەستگیر دەکرێن، ژمارەیان لە ھەڵکشانە.
(محەمەد گومەشینی)، گۆتەبێژی دەستەی گشتیی سەربەخۆی مافی مرۆڤ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ”ھێزەکانی عێراق و گرووپەکانی حەشدی شەعبی تاوانی دژی مرۆڤایەتییان لە سنووری پارێزگای نەینەوا و کەرکووک ئەنجام داوە، بەڵام چونکە یاسا ڕێ نادات ئێمە دەست بخەینە کاروباری مافی مرۆڤی ئەو ناوچانەوە وەک پێویست کارمان لەسەر نەکردووە، تەنیا لە ڕێی شایەتحاڵەکانەوە ئاگاداری ئەوەین کە گرووپەکانی حەشدی شەعبی و ھێزە عێراقییەکان ژمارەیەک ھاووڵاتییان ئەشکەنجە داوە و شوێنی ئەشکەنجەدانیان دیارە، ھەروەھا ئەوانەی دەگەنە کەمپەکانی ھەرێمی کوردستان باس لەوە دەکەن، ڕەفتاری ھێزە ئەمنییەکانی عێراق بەرامبەر بە خەڵکی سڤیل نامرۆڤانەیە و کە دەگەنە سنووری ھەرێم ھەست بەوە دەکەن، تازە ئازاد بوون.”
(محەمەد گومومەشینی) ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: ”ڕۆژانە لە لایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە خەڵکێک بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەل داعش لە سنوورەکانی نێوان ھەرێم و عێراق دەستگیر دەکرێن و تەنیا لە چاکسازییەکی ھەولێردا زیاتر لە ٢٠٠ کەس بە تۆمەتی تیرۆر زیندانی کراون. لە شارەکانی دھۆک و سلێمانی و کەرکووکیش ھەمان ژمارە بە کەمتر و زیاتر ھەیە و ڕۆژانە لە ھەڵکشانە، چونکە ھەر کەسێک بە شێوەیەک لە شێوەکان دەستی لەگەڵ تیرۆریستان تێکەڵ کردبێت، بە پێی ماددەی تیرۆر دادگایی دەکرێت، ئەوەش بووەتە ھۆکاری ئەوەی ھێزە ئەمنییەکانی ھەرێمی کوردستان چاوکراوەتر بن و ڕەوشی ئەمنیی ھەرێمی کوردستان پارێزراوتر بێت.”
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
