شبكة لالش الاعلامية

ئەمریكا وه‌لاتيێن خۆ بۆ گەشتكرنا عێراقێ هشيار دكت 

ئەمریكا وه‌لاتيێن خۆ بۆ گەشتكرنا عێراقێ هشيار دكت 

وشه‌

لە دوای تەقینەوەكەی دوێنێی پارێزگای زیقاری عێراق و بۆردمانی بارەگەیەكی حەشدی شەعبی بەر لە دوو رۆژ لە ناوەڕاستی بەغدا، ئەمەریكا هاووڵاتییانی خۆی ئاگەدار دەكاتەوە لە گەشتكردن بۆ عێراق.

باڵوێزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا هۆشدارییەكی نوێی دایە هاووڵاتییانی ئەمەریكا و رای گەیاند كە تا ئێستەش گەشتكردن و جموجۆڵی هاووڵاتییانی ئەمەریكا لەناوخۆی عێراق مەترسیدارە.

باڵوێزخانەكە داواشی لەو ئەمەریكاییانە كرد كە لە عێراقن كە وریای خۆیان بن و رێوشوێنەكانی پاراستنی خۆیان وەربگرن، ئەوەش لە ئەگەری كردنە ئامانجیان وەك كاردانەوەیەك لە بەرامبەر هێرشەكان بۆسەر حەشدی شەعبی.

بەر لە دوو رۆژ بە چەند گولەهاوەنێك بارەگەیەكی حەشدی شەعبی لە ناوچەی جادرییە لە ناوەڕاستی بەغدا بۆردمان كرا، دەسەڵاتدارانی عێراق رایان گەیاند كە ئەو ئۆتۆمبێلەیان گرتووە كە هاوەنەكانی هاوێشتووە و قاسم ئەعرەجی وەزیری ناوخۆی عێراقیش روونی كردەوە كە ئەگەر هەیە ئەو گولە هاوەنانە لە رۆژهەڵاتی بەغدا هاوێشترابن.

سەرچاوە: بەغداد ئەلیەوم

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

قوتابخانەیەکێ تەنها ئێک قوتابی هەیە

Lalish Duhok

ژنه‌كا ته‌مه‌ن 128 سالى نهێنيا ته‌مه‌ن درێژيا خۆ ئاشكه‌را دكت

Lalish Duhok

درێژترین توويا كوردستان ببینه‌

Lalish Duhok