هێمن هه‌ورامی:ئه‌م ل هه‌رێمێ ریفراندۆم ب تاكه ده‌رچه دزانین و دڤێت گه‌ل بریارێ بده‌ت
كوردستان تيڤى
هێمن هه‌ورامی له پانێڵێكی تایبه‌تی مونته‌دا شه‌رق، ڕایگه‌یاند گه‌ر بمانه‌وێت عێراقێكی ئارام له دوای داعش ببینین، ده‌بێت له‌سه‌ر جۆری پێكهاته و خواستی عێراقییه‌كام بنیادی بنێینه‌و. ئێمه له هه‌رێمی كوردستان ڕیفراندۆم به تاكه ده‌رچه ده‌زانین و ده‌بێت گه‌ل بڕیار بدات. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی گوت نابێت دووباره ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بدرێته‌وه ده‌ست ئه‌و حوكمڕانانه‌ی كه ناوچه‌كه‌یان گه‌یانده ئه‌م ته‌نگه‌ژه‌یه.
له چوارچێوه‌ی ئه‌و بانگهێشه فه‌رمییه‌ی كه له لایه‌ن مونته‌دای شه‌قیه‌وه ئاڕاسته‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان كرابوو، بۆ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كۆنفرانسێك له ژێرناونیشانی (ڕوانگه‌یه‌ك بۆ سیسته‌می نوێی ناوچه‌كه پاش ته‌نگه‌ژه‌كانی ئێستا) له‌سه‌ر پرسی سوریا و عێراق و حوكمڕانی ناوچه‌كه له ئاینده‌دا.
هێمن هه‌ورامی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌نوێنه‌رایه‌تی پارتیه‌وه به‌شداری كرد له‌و كۆنفرانسه‌دا.
له چوارچێوه‌ی ئه‌و كۆنفرانسه‌دا چه‌ندین پانێڵی جودا جودا له‌سه‌ر پرسه‌كان به‌ستران، له پانێڵی سێیه‌مدا كه تایبه‌ت بوو به هه‌وڵه هه‌رێمییه‌كان له داڕشتنه‌وه‌ی سیسته‌می نوێی ناوچه‌كه‌دا. هه‌ورامی له‌گه‌ڵ چه‌ند سیاسیه‌ك و ئه‌كادیمیه‌كی (سعودی ـ توركی ـ میسری ـ عێراقی ـ نه‌مساوی) بابه‌تێكی پێشكه‌شی ئاماده‌بوان كرد.
هێمن هه‌ورامی ڕوانگه‌ی كوردی له هاتنه ئارای سیسته‌می پۆست سایكس پیكۆ و شكستی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه و تێكچوونی ریزبه‌ندییه‌كان و شكستی هه‌موو ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، خسته‌ڕوو وه‌ك پڕ ناكۆكیترین ناوچه‌ی جیهان و ململانێی پڕۆژه‌كانی شیكرده‌وه.
دواتر هه‌ورامی ڕۆڵی سه‌رۆك بارزانی و هه‌رێمی كوردستانی له‌و باره‌وه بۆ ئاماده‌بوان شیكرده‌وه و ڕایگه‌یاند: له‌سه‌ره‌تای دروست بوونی ئه‌م ڕه‌وشه‌وه هه‌رێمی كوردستان ڕۆڵی چاره‌سه‌ری بینیوه و له‌و باره‌شه‌وه قوربتنیه‌كی زۆری داوه، بۆیه ده‌بێت پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له داڕشتنه‌وه‌ی سیسته‌می نوێی ناوچه‌كه ڕۆڵێكی دیاری پێبدرێت، چونكه نادروستی سیسته‌می حوكمڕانی هه‌ندێك له ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه ئه‌م ته‌نگه‌ژه‌یان خوڵقاندووه، نابێت دووباره ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی نوێی بدرێته‌وه ده‌ست ئه‌و جۆره حوكمڕانانه.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا هه‌ورامی باسی له ئاینده‌ی هه‌رێمی كوردستان كرد كه تاكه ده‌رچه‌ی بۆ ئارامی عێراقی نوێی به‌نده به بنیادنانه‌وه‌ی عێراقێك كه‌له‌سه‌ر به‌نه‌مای پێكهاته وخواستی عێراقكییه‌كان بێت، ئێمه له هه‌رێمی كوردستان ڕیفراندۆم به تاكه ده‌رچه‌ی ده‌بینین و ده‌بێت گه‌ل بڕیار بدات.
چونكه ئه‌زموونی 10 ساڵه‌ی ڕابردوو سه‌لماندی عێراقی فیدڕاڵ ته‌نها له‌سه‌ر په‌ڕه ده‌ستوورییه‌كانه، پڕكتیكیه‌ن عێراق عێراقی تاكڕه‌وییه، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكرد كه ته‌نگه‌ژه‌یه‌كی وه‌ها بكه‌وێته‌وه كه ئێمه لێره‌دا كۆبكاته‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
