شبكة لالش الاعلامية

حكوومه‌تا هه‌رێما كوردستانێ به‌رسڤا دوو راپۆرتێن ڕێکخراوێن نێڤ دەولەتی دده‌ت

حكوومه‌تا هه‌رێما كوردستانێ به‌رسڤا دوو راپۆرتێن ڕێکخراوێن نێڤ دەولەتی دده‌ت

هەولێر-KDP.info-imagethumb

حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ڵامی هەردوو ڕاپۆرتی ڕێكخراوی هیومان ڕایتس وۆچ و ئەمنستی ئینتەرناشناڵ ده‌داته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ ده‌ركردن و تێکدانی خانووی عەرەبەکان له‌ كه‌ركووك.

ڕێكخراوی هیومان ڕایتس وۆچ رۆژی 3/11/2016 به‌ناونیشانی (ده‌ركردنی عه‌ره‌ب له‌ کەرکوک له‌لایه‌ن هێزه‌ كوردیه‌كان) و رێکخراوی ئەمنستی ئینتەرناشناڵ رۆژی 7/11/2016 ناونیشانی (عێراق: هێزە کوردییەکان بە بلدۆزەر خانووی عەرەبەکانی کەرکووک خاپور دەکەن و بە سەدان عەرەب لە کەرکووک دەردەکەن) دوو راپۆرتیان بڵاو کردەوە و تێیدا باس له‌ ده‌ركردنی زۆره‌ملێی راگوێزراوه‌ عه‌ره‌به‌كان له‌ كه‌ركوك و تێكدانی ماڵه‌كانیان ده‌كەن لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری کەرکووک.

بەڵگەی تەواویان لەبەردەستدایە
لەم بارەیەوە لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی راپۆرته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان لە ئەنجوومەنی وەزیران رایدەگەیەنێت، بەپێی سەرچاوە ئیداری و ئەمنی و سەربازییەکانی ناوچەکە هەندێک کەس کە لە کەرکووک نیشتەجێن خزم و کەسیان لە ریزەکانی داعشن و هاوکارییان دەکەن و لەم رووەوە بەڵگەی تەواویان لەبەردەستدایە، هەروەها لە ناوچەکانی تەماسی نێوان هێزی پێشمەرگە و داعش کارگەی درووستکردنی بۆمبیان دامەزراندبوو و دواتر بۆمبەکانیان چاندووە، لەلایەکی دیکەوە خەڵکی ژمارەیەک لە گوندەکان هاوکاری داعشیان کردووە و لە کاتی هێرشەکانیان پێشوازییان لێیان کردووە، لەوانە خەڵکی هەردوو گوندی (قوتان و قاشقایا) لەو دوو گوندە مەفرەزەکانی داعش چەندین جار هێرشیان کردۆتە سەر هێزەکانی پێشمەرگە، ئەم دوو گوندەش لە بنەرەتدا گوندی تەعریب کراون و خاوەنە رەسەنەکانی کورد و تورکمانن و ئێستا داوای زەوییەکانیان و قەرەبووکردنەوە دەکەن.
دیندار زێباری سەرۆکی لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی راپۆرته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان سەبارەت بەم دوو گوندە رایگەیاند: لە گوندی قوتان (68) خانوو هەبووە لەوانە (32) تێک‌دراوە و هۆکاری تێکدانەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە تیرۆریستانی داعش خۆیان تێدا حەشار دابوو و شەڕی پێشمەرگەیان کردووە و ئەو خانووانە بەشێوەیەک ئامادە کرابوون کە قەناس بە دەستەکانی داعش تێیاندا پێشمەرگەیان کردۆتە ئامانج بۆیە لە کاتی شەڕدا خانووەکان دووچاری وێران کردن بوونەتەوە بەهۆی بۆردوومانی سەربازییەوە. بۆیە ئێستا بەشێکی خەڵکەکەی لە کەمپەکان نیشتەجێ کراون و بەشێکی دیکەشیان روویان لە شاری کەرکوک کردووە بۆ سەلامەتی خۆیان و نەهێشتنی مەترسی لەسەر هێزەکان لە بەرەکانی جەنگ.
سەبارەت بە گوندی (قاشقایا) هیچ خانووەکی تێکنەدراوە، بەڵام لەبەر ئەوەی رۆژانەی چەکدارانی داعش هاتوونەتە نێو ئەو گوندەوە و بە زۆر هەوڵیانداوە خەڵکی گوندەکەیان بۆ مەرامی سەربازی تایبەتی خۆیان بەکاریان هێناوە، بۆیە بۆ دەرباز بوون لە کاریگەرییەکانی داعش لەسەریان بە رەزامەندی خەڵکی گوندەکە خۆیان گواستراونەتەوە بۆ کەمپەکان و بەشێکیان لە نێو شاری کەرکووکن.

گەڕەکی(منسیە)یان بە زیادەڕۆیی درووست کردبوو
سەبارەت بەو راگوێزراوانەی لە نێو شاری کەرکووکەوە گواستراونەتەوە بۆ نێو کەمپەکان، سەرۆکی لیژنەی هه‌ڵسه‌نگاندن و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی راپۆرته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان رایگەیاند کە بەپێی ئەو زانیارییانەی لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکووک وەرگیراوە ئەو ئاوارانەی بەم دواییە گواستراونەتەوە بۆ کەمپەکان دانیشتووانی کەرکووک نین، بەڵکو خەڵکی دیالا و تکریت و ئەنبار بوون و لە بنەڕەتدا لە خانوودا نەبوون بەڵکو لە شوێنێکی کاتی و لە بن تەنەکەدا دەژیان کە جگە لەوەی سیمای شاری کەرکووکیان ناشیرین کردبوو و زەرەر و زیانیشیان بە خزمەتگوزاریی شارەکە گەیاندووە سەرەڕای مەترسییە ئەمنییەکان، گەڕەکی(منسیە)یان بە زیادەڕۆیی درووست کردبوو لەسەر رێگای گەڕەکی (یەکی حوزەیران)، درووستکردنی ئەم گەڕەکە لەلایەن گرووپە تیرۆریستییەکانەوە بە نەرێنی قۆزرایەوە بۆ تێکدانی سەقامگیری و ئاسایشی شارەکە بۆیە پێشتر حکوومەتی ئیتیحادی و ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک و پارێزگاری کەرکووک بڕیاریان دابوو کە ئەم گەڕەکە تێک بدرێت و مۆڵەتی دوو مانگیان بە خەڵکەکەی دا بۆ ئەوەی چۆڵی بکەن و بگەڕێنەوە بۆسەر زێدی خۆیان، چونکە زۆربەی ئەوانەی لەو گەڕەکە نیشتەجێ بوون ناوچەکانیان رزگار کراوە، هەروەها سەلیم جبوری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە کاتی سەردانی بۆ شاری کەرکووک لەم دواییەدا داوای لە دانیشتووانی ئەم گەڕەکە کرد کە بگەڕێنەوە بۆ پارێزگاکانی خۆیان.
ئەم گەڕەکە هەڕەشەیەک بوو بۆ سەر ئاسایشی شاری کەرکووک و شانەی نووستووی تیرۆریستانی داعش خۆیان تێدا حەشاردا بوو و لەو هێرشەی کە رۆژی 21/10/2016 لەشاری کەرکووک ئەنجام درا چەکدارانی داعش لەو گەڕەکەوە تەقەیان لە هێزەکانی پێشمەرگە کرد بۆیە بڕیاری گواستنەوەی ئەم گەڕەکە لەلایەن پۆلیسی کەرکووک ئەنجام دراوە و بڕیارەکەش بەر لەو هێرشەی ئەم دواییەی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر شاری کەرکووک درا بوو و بڕیارێکی ئیدارییە نەک سەربازی.

هاووڵاتییه‌ عه‌ره‌به‌كانی دانیشتووی كه‌ركووك به‌ ئازادی ده‌ژین
سەبارەت بە دەرکردنی عەرەبەکانی شاری کەرکووک لە ناوچەکانی خۆیان، سەرۆکی لیژنەی هه‌ڵسه‌نگاندن و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی راپۆرته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان دووپاتی دەکاتەوە کە كه‌ركووك شارێكی فره‌پێكهاته‌یه‌ له‌ رووی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و مه‌زهه‌بییه‌وه‌ و لایەنە پەیوەندیدارە حکوومییەکان هه‌وڵ ده‌دەن مافی گشت پێكهاته‌كان پارێزراو بێت به‌بێ ره‌چاوكردنی پێكهاته‌ی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی و له‌م رووه‌وه‌ هاووڵاتییه‌ عه‌ره‌به‌كانی دانیشتووی كه‌ركووك به‌ ئازادی ده‌ژین و له‌رووی یاساییه‌وه‌ گشت مافێكیان هه‌یه‌ وه‌ك هه‌موو پێكهاته‌كانی دیكه‌ی شاره‌كه‌ و له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كان پارێزراون، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ئیدیعایانه‌یه‌ كه‌ له هەردوو راپۆرتی رێكخراوی (ئەمنستی ئینتەرناشناڵ و هیومان رایتس وۆچ)دا هاتووه‌ و پێمانوایە نه‌ده‌بوو راپۆرته‌كان‌ به‌و شێوه‌یه‌ گشتگیر بن، چونکە لە راستیدا هیچ بەرنامەیەک نییە بۆ دەرکردنی عەرەبە رەسەنەکانی ئەم شارە کە رۆڵێکی سەرەکییان هەبوو لە بەرپەرچدانەوەی هێرشی ئەم دواییە تیرۆریستان داعش، دەزگا ئەمنییەکان نەک عەرەبە رەسەنەکانی کەرکووک تەنانەت عەرەبە ئاوارەکانیش دەرناکەن و ماڵەکانیان تێکنادەن. بەڵام هێزە ئەمنییەکانی شارەکە و پۆلیس خەڵکی ئەو خانووانەی کە بە زیادەڕۆیی درووست کراون گواستۆتەوە کە لە بنەڕەتدا لە خانووی سەفەری دەچوون و بە تەنەکە و چەند پارچە ئاسنێک درووستکراون، هەروەک پێشتر ئاماژەمان پێداوە لە بەشێکی ئەم خانووانەدا تیرۆریستانی داعش خۆیان حەشاردابوو و دژی هێزەکانی هێزە ئەمنییەکان شەڕیان کردووە ئەمەش هۆکارێک بوو بۆ گواستنەوەیان.

هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش بەردەوامن لە پشکنین و گەڕان بەدوای شانە نوستووکانی داعش
دیندار زێباری سەرۆکی لیژنەی هەڵسەنگاندن و وەڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان ئەوەشی راگەیاند کە بەشێک لە راگوێزراوانی دیالا و تکریت وئەنبار لە کاتی جێهێشتنی زێدی خۆیان ئەم خانووانەیانه درووست کردبوو و ئەندامانی سوننەی ئەنجوومەنی نوێنەران داوای لێکردوون کە بگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان بەتایبەتی ئەوانەی کە ناوچەکانیان رزگار کراوە، بۆ ئەم مەبەستەش مۆڵەتی دوو مانگیان پێدراوە بۆ گەڕانەوە، بەڵام رەنگە بە هۆی رووداوەکانی ئەم دواییەی شاری کەرکوک گەڕانەوەیان ماوەیەک دوا بکەوێت، هەرچەندە وەکو پێویست راگوێزراوان نەگەڕاونەتەوە و لە شاری کەرکووک ماون و هۆکاری نەگەڕانەوەشیان تا ئێستا بۆ ترسیان لە تۆڵەسەندنەوەی هێزەکانی حەشدی شەعبی دەگەڕێننەوە.
زێباری ئەوەشی ئاشکرا کرد، هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش بەردەوامن لە پشکنین و گەڕان بەدوای شانە نوستووکانی داعش لە ناوچەکانی نێوان کەرکووک و داقوق و بەشێک لەو تیرۆریستانەی کە لەم شانە نووستووانەدان لەو هێرشەی رۆژی 21/10/2016 کرایە سەر شاری کەرکووک بەشدارییان تێدا کرد لەوانە (91) یان کوژران و (١٤) دەستگیر کراون، ئەمانە بەشێکیان لەو گەڕەکەی کە بە زیادەڕۆیی درووست کراوە هێرشیان کردە سەر هێزە ئەمنییەکان.
زێباری جەختیشی لەسەر ئەوە کردەوە کە پرۆسەی گواستنەوەی راگوێزراوان بۆ نێو کەمپەکان لەم بارودۆخەدا پێویستە و گرنگە لە دوو رووەوە، یەکەمیان ئەوەیە کە ژیانیان پارێزراو دەبێت و دەتوانرێت زیاتر خزمەتگوزارییان پێشکەش بکرێت، چونکە حکوومەتی هەرێم و نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە کەمپەکاندا خزمەتگوزارییان پێشکەش دەکەن، هەروەها دەبێتە هۆی ئەوەی کە چیتر زیادەڕۆیی لەسەر زەوییەکانی ئەم شارە نەکرێت، چونکە ئێستا نزیکەی (650) هەزار ئاوارە و راگوێزراو لەو شارە هەیە ئەم ژمارە زۆرەش پێویستی بە رێکخستن و بەرنامەیەکی توندوتۆڵ هەیە بۆ کۆنتڕۆڵکردنیان و رێگاگرتن لە دزەکردنی تیرۆریستان بۆ نێو شارەکە، بۆیە گواستنەوەیان بۆ کەمپەکانی نزراوە و لەیلان و داقۆق بۆ چارەسەرکردنی ئەم گرفتەیە، سەرەڕای ئەمەش تا ئێستا هیچ بڕیارێک نییە بۆ وەرنەگرتنی زیاتری راگوێزراوان لە شارەکە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

گرێبەستا ب سەدان فەرمانبەران بۆ ساڵا 2024 هاته‌ نووكرن  

Lalish Duhok

ژبلى دراڤێ ٢٠١٦ حكوومەتا عێراقێ ب٧٠٠ ملیار دیناران قەردارا جۆتیارێن كوردستانێ يه‌

Lalish Duhok

عه‌لی عه‌ونی: شه‌ڕێ راگه‌هاندنێ یێ گۆرانێ بۆ خوه ڤه‌شارتنێ یه‌ ژ حوكمێ دادگه‌هێ

Lalish Duhok