شبكة لالش الاعلامية

هەزاران كەس ژ بڕیاره‌كا حكومەتێ مفادار دبن

هەزاران كەس ژ بڕیاره‌كا حكومەتێ مفادار دبن
ZNA- هەولێر

ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری تاپۆكردنی خانووی حەرەمی گوندەكانیداوە، ئەو بڕیارە ئەو گوندانە دەگرێتەوە كە كەوتونەتە نێو ماستەر پلانی شارەكان و خانووی ئەو كەسانە لەو شوێنانە تاپۆ دەكرێن.

عەبدولحەمید مەجید بەرێوەبەری گشتی پلاندانان لە وەزارەتی شارەوانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە باسی را گەیاند: ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری تاپۆكردنی خانووی حەرەمی گوندەكانیداوە، ئەو بڕیارە ئەو گوندانە دەگرێتەوە كە كەوتونەتە نێو ماستەر پلانی شارەكان و خانووی ئەو كەسانە لەو شوێنانە تاپۆ دەكرێن.

روونی كردەوە ئەوانەی بڕیارەكە دەیانگرێتەوە دەخرێنە نێو شارەوانی پەیوەندیدارەوە، شارەوانیەكان و فەرمانگەكانی تاپۆ و چەند لیژنەیەكی پەیوەنیدار كاروباری تاپۆكۆدنی ئەو خانوانە دەگرنە ئەستۆ ئەویش بەپێی ئەو بڕیارەی كە حكوومەت دەری كردووە.

جەختی كردەوە لە هەولێر و دهۆك و سلێمانی زۆر گوند هەیە كەوتونەتە نێو ماستەر پلان بۆیە خەڵكێكی زۆر لەو بڕیارە سودمەند دەبێت.

بەپێی فەرمانێكی ئەنجومەنی وەزیران ئەو خانووە نیشتەجێیانەی كە دەكەونە حەرەمی گوندەكان بەسەر خاوەنەكانیان تەملیك دەكرێن.

بەپێی ئەو زانیاریانەی لە فەرمانگەی یاسایی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران دەست كەوتوون، لە هەولێر و سلێمانی زیاتر لە 60 گوند ئەو بڕیارە دەیانگرێتەوە، زیاتر لە 85 هەزار كەس لە هەموو شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان لەو بڕیارە سودمەند دەبن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

كونسۆلخانا ئه‌مريكا رۆهنكرنه‌كێ ل دۆر ڤيزا خواندنێ دده‌ت

Lalish Duhok

مه‌سرور بارزانی: ئەولەویەتا کارێن مە پاراستنا گیانێ وه‌لاتیێن سڤیلە

Lalish Duhok

مەسرور بارزانی: هەتا دوماهیکا ساڵا 2024 دەستگەهشتن ب خزمەتگوزاریێن دارایی ل هەرێما کوردستانێ کێمتر ژ %5 دێ گەهیتە %35

Lalish Duhok