شبكة لالش الاعلامية

وه‌لاته‌ك زەیتا خورمێ بۆ ژێده‌رێ وزەيا ترومبێلێ دگهۆرت  

وه‌لاته‌ك زەیتا خورمێ بۆ ژێده‌رێ وزەيا ترومبێلێ دگهۆرت  

باسنيوز:
ئەندەنووسیا بەنیازە وەكوو یەكەمین وڵات لە جیهاندا زەیتی رووەكی بۆ مەبەستی وزە بەكاربهێنێت.

بە پێی هەواڵێک كە لە ماڵپەری (بەیان)ی ئیماراتی بڵاوكراوەتەوە و ئاماژە بەوەدراوە كە وەزارەتی وزەی ئەندەنووسی ئێستا سەرقاڵی ئەنجامدانی تاقیكردنەوەیەکە لەسەر سوود وەرگرتن لە زەیتی خۆرما وەكوو سەرچاوەیەكی وزە.

هەر لە هەواڵەكەدا ئەوە خراوەتە روو كە ئەندەنووسیا گەورەترین وڵاتە لە سەر ئاستی جیهاندا كە توانای بەرهەمهێنانی زەیتی خورمای هەیە، بۆیە لە ئێستاوە ئەو وڵاتە دەیەوێ زەیتەكە جگە لە خواردن بۆ سەرچاوەیەكی دیكە بەكاربهێنێت.

ساڵی رابردوو لە وڵاتەكە تاقیكردنەوەیەک ئەنجامدرا كە زەیتی خورما تێكەڵی ناو سووتەمەنییەكانی فرۆكەیەك كرا، ئەمساڵ وڵاتەكە بەنیازە لە مانگی داهاتوو تێكەڵەیەك دروست بكات لە زەیتی خورما و سووتەمەنییەكانی دیكە بۆ ئەوەی وەكوو سەرچاوەیەكی وزە لە هۆكارەكانی گواستنەوەی رێگە وشكانییەكان بەكاربهێنرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

  پاشماوه‌يێن تایتانیك پشتى 100 سالان

Lalish Duhok

قوتانا زارۆيان ڤێ كاره‌ساتێ په‌یدا دكه‌ت

Lalish Duhok

ئالايێ كوردستانێ دچتە دكتێبا گینس دا

Lalish Duhok