شبكة لالش الاعلامية

ل پەرلەمانێ ئیسرائیل کۆنفرانسه‌كێ تایبه‌ت ب كوردان ب رێڤه‌چوو

ل پەرلەمانێ ئیسرائیل کۆنفرانسه‌كێ تایبه‌ت ب كوردان ب رێڤه‌چوو
K24- هه‌ولێر:

بەمەبەستی پشتگیریکردنی زیاتر لە دۆزی کورد و بەھێزکردنی پەیوەندی سیاسی لەنێوان ئیسرائیل و کورد، کۆنفرانسێکی تایبەت لەناو پەرلەمانی ئیسرائیل بەرێوەچوو .

کامەران ئیڤسین، سەرۆکی کۆمەڵەی کوردی لە ئەوروپا، لە کۆنفرانسەکەوە به‌ كوردستان24ی راگەیاند، ژمارەیەک پەرلەمانتاری ئیسرائیل، مامۆستای زانکۆ، وەزیری پێشووی دەرەوەی ئیسرائیل، سەرۆکی گروپی دۆستایەتی ئیسرائیل – کورد و سەرۆکی کۆمەڵەی کوردی لە ئەوروپا بەشداریان له‌و كۆنفرانسه‌دا کردبوو.

جۆی رۆبنفێڵد سەرۆکی گروپی دۆستایەتی ئیسرائیل – کورد، کە هاوكات ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپایە، بە کوردستان٢٤ ی راگەیاند، بەشێوەیەکی فەرمی لەلایەن چەند دام و دەزگایەکی ئیسرائیلیه‌وه‌ بانگھێشتکراون، زنجیرەیەک دیدار و کۆبونەوەی گرینگیان لەگەل نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لە رۆژھەڵاتی ناوەراست و وەزیری پێشووی ناوخۆ و پەروەردەی ئیسرائیل ئەنجامداوە.

سەرۆکی گروپی دۆستایەتی ئیسرائیل – کورد ئاماژەی بەوەش کرد، بریارە لەچەند رۆژی داھاتوودا زنجیرەیەک دیداری دیکەش ئەنجام بدەن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

جێگرێ سه‌رۆك په‌رله‌مانێ ئیرانێ: نابیت ل هه‌مبه‌ر رێفراندۆما هه‌رێمێ هه‌ستیار بین

Lalish Duhok

خودانێ نڤيسينگه‌هه‌كا كرین و فرۆشتنا خانيان ل ھەولێرێ هاته‌ كوشتن

Lalish Duhok

نێچیرڤان بارزانى : داخوازا دانوستاندنێن بێ مه‌رج ل گه‌ل به‌غدا دكه‌ین

Lalish Duhok