شبكة لالش الاعلامية

عێراق و توركیا باليۆزێن خۆ گازى دكن

عێراق و توركیا باليۆزێن خۆ گازى دكن 

K24 – هه‌ولێرiraq-turkey

عێراق و توركیا باڵیۆزه‌كانی یه‌كتر له‌ شاره‌كانی ئه‌نقه‌ره‌ و به‌غدا بانگهێشت ده‌كه‌ن و ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێستی یه‌كتر به‌رامبه‌ر رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی تایبه‌ت به‌ بوونی هێزێكی سوپای تورك له‌ ناوچه‌ی باشیكی پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌رده‌بڕن.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، باڵیۆزی توركیا له‌ به‌غدا بانگهێشت كرد، بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر بوونی هێزی توركی له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا، كه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنی شاری موسڵ.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا داوای ده‌رچوونی هێزه‌كانی توركیا له‌ عێراق كرد، كه‌ به‌ بێ ره‌زامه‌ندیی عێراق هاتوونه‌ته‌ ناو سنووی ئه‌م وڵاته‌.

له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا باڵیۆزی عێراق له‌ ئه‌نقه‌ره‌ بانگهێشت كرد، بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر بڕیاری په‌رله‌مانی عیراق له‌باره‌ی هێزه‌كانی توركیا له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا.

په‌رله‌مانی عێراق له‌ كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی سێشه‌ممه‌، سه‌رباری شه‌رمه‌زار كردنی بوونی هێزی توركیا له‌ناو سنووری وڵاته‌كه‌ی، داوای كشانه‌وه‌یان كرد، كه هاتنیان‌ به‌ بێ ره‌زامه‌ندیی حكومه‌تی عێراق بووه‌ و سه‌روه‌ری عێراقیان پێشلكردووه‌.

بانگهێشتكردنی باڵیۆزانی توركیا و عیراق پاش ئه‌وه‌ی دێت كه‌ سه‌رۆك كۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند پێویسته‌ هێزه‌كانیان له‌گه‌ڵ توركمانه‌كان و عه‌ره‌به‌ سونه‌كانی ناوچه‌ به‌شداری ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ ببن.

پێشتر سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی رایگه‌یاندبوو هێزه‌كانی توركیا به‌شداری شه‌ڕی موسڵ ناكه‌ن و پێشتر داوای كشانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ كردبوو و حكومه‌تی عێراق ئه‌و پرسه‌ له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ شه‌ڕی دژی داعش، نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و په‌یمانی ناتۆ تاوتوێ كردووه‌.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

شێخان… دابه‌شكرنا به‌خشینا سه‌رۆكوه‌زیران رێزدار مه‌سرور بارزانی یا به‌رده‌وامه‌

Lalish Duhok

دووەم مه‌زنترين کۆنسۆلخانە دێ ل باژێرێ ھەولێرێ ئێته‌ دروستكرن

Lalish Duhok

سبەی مه‌زنترين کەرنەڤالێ ریفراندۆمێ ل هه‌ولێرێ دێ ب رێڤه‌چت  

Lalish Duhok