شبكة لالش الاعلامية

هۆشیار زێباری سەرهەلدانا کێشەیەکا مه‌زن ل عێراقێ ئاشکه‌راکر

هۆشیار زێباری سەرهەلدانا کێشەیەکا مه‌زن ل عێراقێ ئاشکه‌راکر

باسنيوز:

ھۆشیار زێباری، ڕای دەگەیەنێت، حزبی دەعوە و عەبادی لەدوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان ڕووبەڕووی کێشەی گەورە بوونەتەوە و، ھیواش دەخوازێت، دۆخەکە بەبێ توندوتیژیی، تێبپەڕێت.

ھۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە «فەیسبووک» لە بارەی قۆناغی داھاتوو و کابینەی نوێی حکوومەتی فیدڕاڵ، ڕای گەیاندووە: “لەدوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنی ٢٠١٨، حزبی دەعوەی ئیسلامی و حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، ڕووبەڕووی کێشەی گەورە دەبنەوە”.

لە نووسینەکەیدا، جەختی کردووەتەوە، کە کێشەی ڕاستەقینەوە و ناکۆکیی خەفەکراو لە عێراق، لە دوای ھەڵبژاردنەکان سەرھەڵدەدەن.

ھیواش دەخوازێت، دۆخەکە بە شێوەیەکی ئاشتییانە و بەبێ توندوتیژیی تێپەڕ ببێت”ئاماژەکان دڵخۆشکەر نین”.

لە ١٢/ ٥/ ٢٠١٨ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەچوو، دوای نزیکەی ھەفتەیەک کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان ئەنجامەکانی ڕاگەیاند، کە لیستی «سائیروون» براوەی یەکەم و «پارتی دیموکراتی کوردستان»یش براوەی یەکەمی حزبەکانە لە عێراق.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

مه‌سرور بارزانی: په‌كه‌كه‌ و میلیشیا رێگرن ل هه‌مبه‌ر جێبه‌جێنه‌كرنا رێككه‌فتنا شنگالێ

Lalish Duhok

زاخۆ.. کەسه‌كى لسەر پرا دەلال خۆ کوشت

Lalish Duhok

پەرلەمانێ عێراقێ پرۆژە یاسايا بودجا 2018ێ پەسندکر

Lalish Duhok