کۆمیسیۆنێ دهمێ راگرتنا بانگەشەيا گشتپرسيێ راگەهاند
رووداو – هەولێر
فەرمانگەی پەیوەندی و راگەیاندن لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکان، وادەی راگرتنی بانگەشەی گشتپرسیی راگەیاند.
بەپێی راگەیەندراوەکە پێویستە سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان و ئامرازەکانی راگەیاندن لە کاژێر 12:00ـی شەوی 22-9-2017 رابگیرێن، هەرلایەنێکیش پێیەوە پابەند نەبێت، مامەڵەی یاسایی لەگەڵدا دەکرێت.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە دەبێت سەرجەم پۆستەرەکانی بانگەشە لەنزیک بنکەکانی تۆماری دەنگدەران لابدرێن، بەڵام راگرتنی بانگەشە ئەو پۆستەرانە ناگرێتەوە کە لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی بۆ رێنماییکردن لەبارەی چۆنییەتی دەنگدان ئامادە کراون.
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی 18رۆژی دیاریکردبوو بۆ بانگەشەی گشتپرسی، لەو ماوەیەدا خەڵک و پارت و قەوارەکان بانگەشەیان بۆ گشتپرسی 25ـی ئەم مانگە ئەنجامداوە و، لەزۆربەی شار و شارۆچکەکانی کوردستان کەرنەڤاڵی پشتگیری لە گشتپرسی بەڕێوەچوون.
بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆن لەسەرتاسەری باشووری کوردستان نزیکەی پێنج ملیۆن و 500 هەزار کەس مافی دەنگدانیان هەیە، کۆمیسیۆنیش زیاتر لە 46 هەزار سندووق و سەرجەم پێداویستییەکانی بۆ پرۆسەکە ئامادەکردووە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
